دووبارە کرانەوەی فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دوای ڕووداوێکی ئاسایش

وتەبێژی فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرف لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا وتی دوای ڕووداوێکی ئاسایش بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە دوو دەرگایان لە کۆی سێ دەرگا کردۆتەوە و دەرگای سێیەمیش بەمزووانە دەکرێتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی شارەکە وتی ڕۆژی هەینی بەرپرسان هەموو دەرگاکانی فڕۆکەخانەکەیان داخستووە دوای ئەوەی سێ کەس چوونەتە ناو شوێنێکەوە کە شوێنەکە ڕێگەپێدراو نیە بۆ کەسانی ئاسایی.

وتەبێژەکە وتی ئێستا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە دوو کەسیان دەکات و هێشتا بەشوێن کەسی سێیەمەوەن. وتیشی هێشتا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز