له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا به‌شی دووه‌م و کۆتایی وتووێژهکهمانتان له‌گه‌ڵ شاعیر سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
له به‌شی یه‌که‌مدا ڕه‌نجده‌ری شاعیر باسی له‌و هه‌وڵانه‌ی خۆی بۆکردین چۆن وه‌ک شاعیرێک ده‌خوازێت له ڕێی ده‌قه شیعریهکانیهوه خوێنه‌ر بجوڵێنێت و وه‌ک ده‌ڵێت له ته‌مبه‌ڵی ڕزگاری بکات و بیکاته به‌شدار له نوسینی شیعردا.
له ده‌ستپێکی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌باح ڕۆنجدهر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه ئایا کاریگه‌ری ئه‌و جۆره نوسینانه له‌سه‌ر خوێنه‌ران چۆن ده‌بێت ، له ده‌مێکدا خوێندنه‌وه و ئه‌و کارکردنه‌ی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر باسی ده‌کات له لای خوێنه‌ران ڕێژه‌ییه؟؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی دووه‌م کۆتایی گفت و گۆکه بن له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا که ماوه‌که‌ی 10:41 خوله‌که.