شا عه‌بدوڵای عه‌ره‌بستانی سه‌عودی مافی ده‌نگدانی داوه‌ته ژنان که ده‌توانن له پاش 4 ساڵی تر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رتانسه‌ری خۆجێی ببن به پاڵێوراو.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن شا عه‌بدوڵا له هه‌ڵبژاردنی بۆ 2015 دیار کراون جێ به جێ ده‌کرێت. پێنجشه‌ممه، عه‌ره‌بستانی سه‌عودی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام ژنان ناتوانن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌نگ بده‌ن یا خود ببن به پاڵێوراو.
شاعه‌بدوڵا هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ژنان له گه‌ڕی داهاتوو ده‌کرێن به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورا که ڕێکخراوێکی ڕاوێژکارییه و شا بۆخۆی ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێرێت که تا ئێستا هه‌موویان پیاو بوونه.
له عه‌ره‌بستانی سه‌عودی ژنان مافی که‌متریان له پیاوان هه‌یه.
پێشترێکی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ک له ژنان له عه‌ره‌بستانی سه‌عودی ماشێنیان لێخوڕی وه‌ک سه‌رپێچی کردن له دابی باوی ئه‌م وڵاته که ڕێگه‌ی ماشێن لێخوڕین به ژنان نادات.