سعودیە سیستمێکی بەرگری موشەکی بەبڕی 15 ملیار دۆلار لە ئەمەریکا دەکڕێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی سعودیە سیستمێکی بەرگری موشەکی کە کۆمپانیای لۆکهێد مارتن دروستی کردووە بە بڕی 15 ملیار دۆلار لە ئەمەریکا دەکڕێت، ئەمەش دوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە تاوەکو ڕێکەوتنەکە واژۆ بکرێت.

جێی ئاماژەیە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ و کۆمپانیاکانی پیشەسازی چەکی ئەمەریکی لەم هەفتانەی دواییدا هەوڵیانداوە ئەو گرێبەستی چەکانە ڕزگار بکەن کە لەگەڵ سعودیەدا واژۆیان کردووە و بڕەکەی دەگاتە 110 ملیاری دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی ترسی ئەوە هەیە سەرکردایەتی سعودیە دەستی هەبووبێت لە کوشتنی خاشقچیدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی لە مانگی دوانزەی ساڵی 2016 ەوە گرێبەستی سیستمی ثادی موشەکی لەژێر گفتوگۆکردندا بووە.

هەروەها وتیشی " گرێبەستەکە پشیوانییەکە بۆ ئاسایشی سعودیە و ناوچەی کەنداو لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و ئەو گروپە توندڕەوانەی کە ئێران کۆمەکییان دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز