سعودیە لە دەریای سوور یارمەتی بارهەڵگرێکی نەوتی ئێرانی دەدات

دەزگای هەواڵی سعودیە وتی هێزەکانی سەر سنووری سعودیە یارمەتی بارهەڵگرێکی نەوتی ئێرانیان داوە لە کاتێکدا بارهەڵگرەکە ڕووبەڕووی کێشە بۆتەوە لە بزوێنەرەکەیدا لەنزیک کەنار دەریای جەددە لە دەریای سوور، ئەمەش دوای ئەوەی ڕیاز داوایەکی لەلایەن ئێرانەوە پێگەیشتووە بۆ یارمەتی.

تارانیش وتی بارهەڵگرەکەی لە ناوچەکەدا لەکارکەوتووە.

دەزگای هەواڵی سعودیە وتی بارهەڵگری هابینس 1 و ستافەکەی کە لە 26 دەریاوان پێکهاتبوون لە دووری 70 کیلۆمەترەوە بوون لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری جەددەی ئیسلامی و کاپتنی بارهەڵگرەکە داوای کردووە بوەستێنرێت بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە لە بزوێنەرەکەیدا و وتیشی ڕەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

دەزگاکە لە زاری وتەبێژی فەڕمی بەڕێوبەرایەتی گشتی پاسەوانی سنوورەوە بڵاویکردەوە " سعودیە لەڕێی شاندی هەمیشەیی سعودیەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکی پیگەیشتووە لەلایەن هەڵسوڕێنەری کاروباری شاندنی ئێرانەوە بۆ یارمەتی."

وتیشی " هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان گیراونەتەبەر بۆ پارێزراوی ستافی کەشتیەکە و ڕوونەدانی هیچ زیانێک بە ژینگە و پێشکەشکردنی پشتیوانی و یارمەتی."

لەلای خۆیەوە دەزگای هەواڵی شانای سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران لە زاری کۆمپانیای بارهەڵگری نەوتی نیشتیمانی ئێرانیەوە بڵاویکردەوە هیچ لە نەوتەکەی نەڕژاوەتەوە ناو دەریاوە.

دەزگاکە وتی " بارهەڵگرەکە ستافێکی 26 کەسی تێدابووە و لە دەریای سوورەوە بەرەو کەناڵی سوێس ڕۆشتووە کاتێک بزوێنەرەکەی لەکارکەوتووە بەهۆی دزەکردنی ئاوەوە بۆ ناو ژووری بزوێنەرەکان." ئاماژەشی بەوەدا ستافەکە 24 کەسیان ئێرانین و دووانی دیکەیان بەنگلادیشین.

وتیشی بارهەڵگرەکە پارێزراوە و هیچ هەواڵێک نیە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود زیانی ژینگەیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز