سعودیە هیوادارە حکومەتی نوێی ئەفغانستان بتوانێت سەقامگیری بۆ وڵاتەکە بهێنێت

وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆبوونەوەیەکی وەزیرەکانی وڵاتەکەدا کە تایبەت بوو بە قەیرانەکانی ئەفغانستان، وتی سعودیە هیوادارە حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان یارمەتیدەر بێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و زاڵ بێت بەسەر توندوتیژی و توندڕەویدا.

دەزگای هەواڵی سپای سعودی وتی وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان جەختی لە پشتیوانی سعودیەش کردۆتەوە " بۆ ئەو بژاردانەی گەلی ئەفغانستان لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان هەڵیدەبژێرن، دوور لە دەستوەردانە دەرەکییەکان."

وتیشی سعودیە هیوادارە پێکهاتنی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان " هەنگاوێک بێت بەرەو ئاڕاستە ڕاستەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری، ڕەت کردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی، بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدانتر کە لەگەڵ پێشبینیەکاندا یەک بگرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز