سه‌رۆکی ئێران به بڕیارێک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر کار لاده‌بات وله بری مه‌نوچه‌هر موته‌کی، بڕیاری دانانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ، سه‌رۆکی ده‌زگای ناووکی ئێران ده‌دات.
سالار پاشایی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت لابردنی موته‌کی له پۆسته‌که‌ی به بڕیاری مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، به‌شێکه له ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌ڕێز پاشایی ده‌شڵێت که به دووری نازانێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و ئه‌و قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی له ئاکامی ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ن هۆکارێکی تر بێت بۆ لادانی مه‌نوچه‌هر موته‌کی.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ سالار پاشایی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن، که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.