وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له 17 ی ئه‌م مانگه ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر ڕه‌وش و ئازادی ئایینی له سه‌رانسه‌ری دونیادا بڵاوکرده‌وه و تێدا ئێرانی له نێو لیستی ئه‌و وڵاتانه داناوه که به خراپـترین شێوه مافه ئاینیـیه‌کان پـێشـێل ده‌که‌ن و ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به توندی سنووردارکردنی مافه‌کانی ئه‌و که‌مینه ئایینیانه‌ی که شیعه نین و ده‌ڵێت به تایبه‌تیش به‌هاییه‌کان کراونه‌ته ئامانج.
سه‌عید گوڵشه‌ن چالاکوانی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی پێشێلکردنی مافی که‌مینه ئایینییه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه شتێکی نوێ نییه و ڕژێمی کۆماری ئیسڵامی ئێران له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتییه‌وه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی هه‌ر کردووه. گوتیشی ئێستا که پێشیلییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه، هۆکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کاریگه‌رێتی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناو ئێران‌دا.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 9:17 خوله‌که.