چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش له سه‌ر ئه‌نجامی هێڕشێکدا بۆ سه‌ر پاسگایه‌کی ئیرانی له مه‌ریوان چه‌ند سه‌ربازێکی ئیرانی کوژران و بریندار بوون. که‌سانێک له‌و بڕوایه‌دا بوون که شیانی نییه ئه‌مه کاری یه‌کێک له ڕێکخراوه کوردیه‌کان بێت به‌ڵام پاشان پژاك خۆی له کرداره‌که‌دا به‌رپرسیار زانی. سه‌باح نه‌سری چالاکی کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا لگه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه چه‌ند ده‌هه‌یه ئه‌و باره نائاساییه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه به سه‌ر کوردستاندا سه‌پێنراوه و به‌رده‌وام خه‌ڵك چه‌وساونه‌ته‌وه و یه‌کێك له‌وانه هێڕشی سه‌ربازی بوه له ڕژیمه‌وه بۆ سه‌ر خاکی کوردستان وه ئه‌و داخوازیه سیاسیانه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان هه‌یانه به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم به زمانیکی زۆر ناله‌بار وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه وه به زمانی چه‌ك و شهر ئه‌و باره‌ی له کوردستاندا به‌رقه‌رار کردووه وه ئه‌و کرداره‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش له‌و چوارچێوه‌دا ده‌ێبینم،نه‌سری هه‌ر وه‌ها له‌و بڕوایه‌دا که کێشه‌کان له ڕێگای توند و تیژیه‌وه چاره‌سه‌ر ناکرێن به‌ڵکو له ڕێگای دیالۆگه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:09 خوله‌كه.