ڕووسیا دەڵێت ئەندامێتی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانێتی سەربازیی ناتۆدا دەرەنجامێکی زۆر نەرێنی دەبێت لەسەر پێکهاتەی ئاسایشی ئەوروپا و مۆسکۆ بە توندی وەڵامی هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەداتەوە.
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ پێش لوتکەکەی ناتۆ لە لیتوانیا ئەم لێدوانەیدا، لوتکەکەی ناتۆ ئامانج لێی دەربڕینی هاودەنگییە بۆ ئۆکرانیا، لە هەمان کاتیشدا پەسەند نەکردنی کیێڤ وەکو ئەندامێک لە ناتۆدا.
پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەڵوێستی بەردەوام و ڕوونی فیدراسیۆنی ڕووسیا دەزانن لەسەر ئەوەی کە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆدا دەرەنجامێکی زۆر زۆر نەرێنی دەبێت لەسەر پێکهاتەی ئاسایشی ئەوروپا، پێشتریش ئەوروپا پێکهاتەی ئاسایشی خۆی تێکداوە. مەترسییەکی زۆر گەورە دەبێت، هەڕەشە دەبێت بۆ سەر وڵاتەکەمان و پێویستی بە کاردانەوەیەکی توند و ڕوون دەبێت لە ئێمەوە."
ڕووسیا ساڵی ڕابردوو داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد کە خۆی بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " لە ئۆکرانیا ناوی دەبات، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵیدا و شکستی هێنا لەوەی " گرەنتی ئاسایشیی " لەلایەن ڕۆژئاواوە دەستبکەوێت لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا نابێت هەرگیز ڕێگەی پێبدرێت ببێتە ئەندام لە ناتۆدا. ئەمەریکا لەو کاتەدا وتی ئۆکرانیا دەبێت ئازاد بێت لە بڕیاردان لەسەر پەیوەندیکردن بەو هاوپەیمانێتییانەوە کە خۆی دەیەوێت.
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ ڕوونی کردۆتەوە کە ئۆکرانیا نابێتە ئەندام لە ناتۆدا لە کاتێکدا کە لە جەنگدایە. ئاماژەشی بەوە داوە لە لوتکەکەی ڤیلنیوسدا بانگهێشتی ئۆکرانیا ناکرێت بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ڕووسیا دەڵێت پەیوەندیکردنی ئۆکرانیا بە ناتۆوە هەڕەشەیەکە پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی بەهێز دەبێت
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ