کرێملن: ڕوسیا دوو بنکە سەربازییەکەی لە سوریا دەهێڵێتەوە

کرێملن ڕایگەیاند ڕوسیا دوو بنکە سەربازییەکەی لە ڕوسیا دەهێڵێتەوە کە یەکێکیان دەریاییە و ئەوی دیکەیان ئاسمانییە، ئەوەش بە مەبەستی لیدانی چەکدارە تیرۆریستەکان دوای ئەوەی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بەشێک لە هێزەکانی ڕوسیای لە سوریا کشانەوە.

ڕۆژی دووشەممە پوتن فەرمانی دەرکرد بە کشانەوەی بەشێکی گەورەی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا و وتی زۆربەی زۆری ئەرکەکانی لە سوریا تەواو کردووە.

ڕاگەیاندنەکەی پوتن لە سەردانێکی ڕانەگەیەنراودا بوو بۆ بنکەی سەربازیی ئاسمانی حەمیمیمی ڕوسی و لەوێ چاوی بە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کەوتوو لەبەردەم هێزەکانی ڕوسیادا وتارێکی پێشکەش کرد.

وتەبێژی کرێملن دیمتری بێسکۆڤ وتی " بەهۆی تەواو بوونی ئەرکی ڕزگارکردنی سوریا و ئازاکردنی خاکی سوریا لەژێر دەستی تیرۆریستاندا چیتر پێویست ناکات هێزێکی زۆری ڕوسیا بەشێوەیەکی بەرفراون لە سوریادا بمێننەوە."

بەڵام وتیشی ڕوسیا بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە پارێزگای لازقیە و بنکەی سەربازیی دەریایی لە بەندەری تەڕتوس دەهێڵێتەوە.

بێسکۆڤ وتی " سەرۆک جەختی لەوە کردۆتەوە کە تیرۆریستان لەوانەیە جارێکی دیکە هێزی خۆیان دەربخەن لە سوریادا. ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا ڕووبەڕووی هێرشی ڕووخێنەر دەبنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز