ڕووسیا دەڵێت سێ فڕۆکەی ئۆکرانی خستۆتە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا سێ فڕۆکەی سەربازیی ئۆکرانییان بەسەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتەکە وتی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیا فڕۆکەیەکی جۆری سو – 25 و فڕۆکەیەکی سو – 24 بەسەر هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە خستۆتە خوارەوە، هەروەها فڕۆکەیەکی جۆری میگ – 29 یان بەسەر هەرێمی میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیاوە خستۆتە خوارەوە. سەرجەم فڕۆکەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی سۆڤییەت و لەلایەن هێزی ئاسمانی ئۆکرانیاوە بەکاردەهێندرێن.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز