ڕووسیا دەڵێت بەڕیتانیا داوای مۆڵەتی کردووە بۆ فڕینی فڕۆکەیەکی سیخوڕی بەسەر ڕووسیادا

 فڕۆکەی ئاڕ سی - 135

فڕۆکەی ئاڕ سی - 135

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت بەڕیتانیا داوای مۆڵەتی کردووە تاوەکو فڕۆکەی ئاڕ سی – 135 ی سیخوڕیی بەسەر ڕووسیادا بفڕێت، گوتیشی ئەم هەنگاوەی بەڕیتانیا " کارێکی وروژێنەری بە مەبەستە."

سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا ڕەتی کردەوە بەڕیتانیا داوای مۆڵەتی لە ڕووسیا کردبێت تاوەکو فڕۆکەیەکی سیخوڕی بەسەر ڕووسیادا بڕوات.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گوتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا ئەرکێکیان پێ ڕاسپێردراوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەر پێشێلکردنێکی ئاسمانی ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز