کرێملن دەڵێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسیدا تاوتوێی وزە و پڕۆژەکانی گواستنەوەیان کردووە.
دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە بووە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوا سزای توندی ئابووری بسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا، مۆسکۆ و تاران نزیکتر بوونەوە لە یەکتری، دوو وڵاتەکە یەکێکن لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە جیهاندا.
کرێملن وتی " سەرۆکەکان لە بەرژەوەندی بەردەوام بوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کەرتەکانی وزە و گواستنەوە و لۆجیستیک قسەیان کردووە کە بە شێوەیەک بێت لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت."
وتیشی دوو وڵاتەکە هیوادارن " دۆخی سوریا ئاسایی " ببێتەوە و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە " بگەڕێندرێتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
پوتن و ڕەئیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی وزە و گواستنەوە دەکەن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی