دادگای ڕوسیا فەرمان بە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی ناڤاڵنی دەکات

دادگای ڕوسیا فەرمانی بە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی زیندانیکراو کرد.

بەڕێوبەری سندوقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیڤان جیدانۆڤ وتی " چالاکییەکانی ئۆفیسەکانی ناڤاڵنی و سندوقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕاگیراون."

وتیشی " بە ئاشکرا هاوار دەکەن: ئێمە لە چالاکییەکانتان دەترسین، ئێمە لە خۆپیشاندانەکانتان دەترسین، ئێمە لە ئامۆژگارییەکانتان بۆ دەنگدان دەترسین."

ئۆفیسی ناڤاڵنی لە مۆسکۆ لەڕێی کەناڵەکەیەوە لە تێلیگرام وتی " بەهۆی ئەم بڕیارەوە چیتر ناتوانین بەشێوازی پێشوو کاربکەین."

وتی " ئەمە بابەتێکی زۆر مەترسیدارە لەسەر کارمەند و لایەنگرەکانمان." ئاماژەشی بەوەدا لایەنگران و کارمەندەکانمان لەمەودوا بەشێوەی تاکەکەس بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەکانی " حیزبەکەی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس