ڕووسیا ئەندامانی گروپـێـکی سەر بە داعش دەسـتگیردەکات کە ڕێبەرەکەیان لە تورکیایە

کاربەدەسـتانی ڕووسیا دەڵێن ئەندامانی گروپـێـکی تێرۆرستی سەر بە داعشیان دەسـتگیرکردووە کە لە 4 کەس پـێـکهاتوون و ڕێبەرەکەیان لە تورکیاوە فەرمانی پێ‌داون.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی 4 کەسەکە 3 کەسیان خەڵکی تاجیکستانن و ئەوی دیکەیان خەڵکی مۆڵدۆڤایە.

بەپـێی بەیانـنامەکە ئەمانە بە نیازبوون چەند هێرشێـکی تێرۆرستی لە مۆسـکۆ ئەنجام بدەن بە بەکارهێنانی جۆرە بۆمبێـکی دەستکرد کە توانایەکی وێرانکاری گەورەی هەیە.

بەیانـنامەکە دەشڵێت دەسـتگیرکراوەکان بە فەرمانی ڕێبەرێـکی داعش کە لە تورکیایە پلانیان بۆ هێرشە تێرۆرستیـیەکان داڕشتبوو.

هەروەها هێزەکانی ئاسایش توانیویانە لەو شوێنانەی ئەندامانی گروپەکەی لێی بوون، چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی دروسـتکردنی بۆمب بدۆزنەوە.

بەپـێی دەزگا هەواڵگریـیەکانی ڕووسیا نزیکەی 7 هەزار کەس لە کۆمارەکانی پـێشووی یەکێتی سۆڤێت، لەوانە 2900 کەسیان لە ڕووسیا، چونەتە ناو گروپە جیهادیـیەکانی لە عێراق و سوریادا هەن، لەوانە داعش.