ڕووسیا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێـک مادده‌ی تیشـکدهر ده‌گرێت که له‌وه‌دا بووه به‌ره‌و ئێران بـبرێت
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن له فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ چه‌ند پارچه‌یه‌کی ماده‌یه‌کی تیشکده‌ریان له جانتاکانی گهشـتیارێـکدا گرتووه که به‌ره‌و ئێران ده‌چوو.
ده‌زگای گومرگی ڕووسیا ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له فڕۆکه‌خانه‌ی شێرێمتێیڤۆی نێوده‌وڵه‌تی مۆسـکۆ ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێـک له مادده‌ی سۆدیۆمی 22 ی تیشکده‌ر. گوتیشی ئه‌م مادده‌یه ته‌نها له ڕیاکتۆری ناو‌کی په‌یدا ده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئامێره‌کانی دۆزینه‌وه‌ی مادده تیشـیکدارهکانی فڕۆکه‌خانه‌که ئاگاهی به بوونی ئه‌و مادده‌یه داوه.