ڕۆژی هه‌ینی دوکه‌ڵێـکی چڕ به‌سه‌ر ئاسـمانی مۆسـکۆی پایته‌ختی ڕووسیاوه بووه و بووه‌ته مایه‌ی ناچارکردنی فڕۆکه‌کان تا ڕێڕه‌وی خۆیان بگۆڕن و هه‌روه‌هاش بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی دانیشـتووانی مۆسـکۆ له ماڵه‌کانی خۆیاندا بمێـننه‌وه هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی ڕووسیا هه‌روا دێت و سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و دوکه‌ڵه بووه‌ته مایه‌ی سـنووردارکردنی ئاسـتی بینین کاربه‌ده‌سـتانی شـاری مۆسـکۆ ده‌ڵێن له ئێسـتادا ڕێژه‌ی گازی ژه‌هراوی کاربۆن مۆنۆکسـاید له هه‌وادا بووه‌ته چوار هێنده به به‌راورد له‌گه‌ڵ باری ئاسایـیدا.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتیش له لای خۆیانه‌وه ئاگاهیان به خه‌ڵک داوه هاتوچۆ و جموجۆڵ سـنووردار بکه‌ن و ده‌مامکی ته‌ندروسـتیان هه‌بێت تا خۆیان له ژه‌هراویبوونی هه‌وا بـپارێزن.
وه‌زاره‌تی بارودۆخی نائاسـایی ڕووسیا ده‌ڵێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات ئاگره‌که نه‌گاته ناوچه‌ی بریانسکی ڕۆژئاوا، واته ئه‌و شـوێنه‌ی کاره‌سـاته ناوکیـیه‌که‌ی سـاڵی 1986 ی شـێرنۆبلی لێڕوودا.