ڕووسیا: ئەگەر سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە ناتۆدا ئەوا مۆسکۆ دەبێت " بارودۆخەکە دووبارە هاوسەنگ " بکاتەوە

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی ئەگەر سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا ئەوا ڕووسیا ناچار دەبێت لەڕێی ڕێوشوێنی خۆیەوە " بارودۆخەکە دووبارە هاوسەنگ بکاتەوە."

داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا سوید و فینلەندای ناچار کردووە بیر لە چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ بکەنەوە.

دمیتری پێسکۆڤ بە سکای نیوزی بەڕیتانیای وت " ئەگەر ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندام لە ناتۆ ئەوا بۆ لەڕووی ئاسایشمانەوە ڕۆژئاوای وڵاتەکەمان ئاڵۆزتر دەکەین."

بەڵام وتیشی ڕووسیا ئەو جۆرە جووڵەیە وەکو هەڕەشەیەک نابینێت لەسەر بوونی ڕووسیا، ئەو جۆرەی کە ناچاری بکات بیر لە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی بکاتەوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز