ڕوسیا 380 کەس لە ئەفغانستان دەگوازێتەوە

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە ڕوسیا 380 کەس لە ئەفغانستان دەگوازێتەوە کە هاوڵاتیانی ڕوسی و بێلاڕوس و ئەرمینیا و کریجزستان و ئەفغانستانیان تێدایە.

دەزگاکە وتی سێ فڕۆکەی سەربازیی ڕوسی لە جۆری ئای ئای-76، 108 تەن یارمەتی مرۆییان گەیاندە کابوڵ و لەڕێی گەڕانەوەیاندا ئەو کۆمەڵە خەڵکە دەهێننە دەرەوەی ئەفغانستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز