ڤلادیمیر پـوتنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی رووسیا هێرشی زاره‌کی ده‌کاته سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناوبراو واشنتن به هاندانی ئۆپۆزسیۆنی رووسی تاوانبارده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌ڕێز پـوتن گوتی تێبینه‌یه‌کانی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌یه‌کی به نه‌یارانی داوه.
ئه‌مڕۆ هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند و گوتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی رووسیا نه ئازاد و نه ڕه‌وایانه بوون، هه‌ربۆیه ئه‌نجامه‌کانی بوونه مایه‌ی هێنانه گۆڕی نیگه‌رانی جدی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن له رووسیا سه‌رپه‌رشتی 3 رۆژی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نائومێدی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ربـبڕن.
چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌ڵێن پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردووی رووسیا متمانه‌ی له ده‌ستدا به‌هۆی ده‌نگۆی زۆری پڕکردنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی سه‌ره‌ک وه‌زیران و هه‌روه‌ها کاری گزی و فێڵکردن.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه، میخایل گۆرباچۆڤی سه‌رۆکی پێشووی رووسیا داوای کردووه ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵبوشێندرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌نگدانێکی تر ئه‌نجامبدرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یدا که ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی هاوڵاتیانی رووسی تیدا نیـیه.
دوێنێ 50 هه‌زار له هێزه‌کانی پۆلیس به پاڵپشتی هه‌لیکۆپته‌ر پاسه‌وانی جاده و بانه‌کانی مۆسکۆی پایته‌ختیان کرد و وه‌ک پـیشاندانی توانا و بازویان، 50 که‌سیان له خۆپـیشانده‌ران ده‌ستگیر کرد. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئاسایشی ده‌ڵێن له شه‌وی پێشتردا له میانه‌ی خۆپیشاندانی مۆسکۆی پایته‌ختدا 550 که‌سیان ده‌ستگیر کردبوو.