خۆکوژێـک له کۆماری داغسـتانی ڕووسیا به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی کردووه به نێو بنکه‌یه‌کی له‌شـکریدا و یسـتویهتی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و شـوێنه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ربازی لێ خه‌وتبوو، وه‌لێ ڕێـگه‌یان پێنه‌داوه و ئه‌ویش ده‌موده‌ست ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌قاندۆته‌وه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له مۆسـکۆ گوتی ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بووه مایه‌ی کوژرانی 3 سه‌رباز و برینداربوونی زیاتر له 30 سه‌ربازی دیکه. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی داغستان گوتیان به لایه‌نی که‌م 5 سه‌رباز له هێرشه‌که‌دا کوژران.
هه‌ردوولا ده‌ڵێن برینی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازه‌کان سه‌خته. کاربه‌ده‌سـتان له مۆسـکۆ گوتیان هه‌ندێ له برینداره‌کان به فڕۆکه به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی له‌شـکری له شـاری (ڕۆستۆڤ- ئۆن- دۆن) گواسترانه‌وه تا له‌وێ چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک سه‌رباز ڕێـگه‌یان به خۆکوژه‌که نه‌دابوو بگاته شوێنی خه‌وتنی سه‌ربازه‌کان، ناچار خۆی به ماشێـنێـکی له‌شکریدا ته‌قاندۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبێـکیش به ئۆتۆمبیلی ژماره‌یه‌ک لێـکۆڵه‌ر ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و بنکه له‌شـکریـیه‌که ده‌چوون.