ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات میلیتانێـکی پایه به‌رزیان کوشـتووه، ئه‌وه‌ی گومانی لێـده‌کرێت پـلانڕێژی ته‌قینه‌وه کوشـنده‌کانی ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌مسـاڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر زه‌وی مۆسکۆ بووبێت.
له‌و باره‌یه‌وه کۆمیته‌ی دژه تیرۆری نیشـتیمانی ڕووسیا ده‌ڵێت محه‌مه‌د عه‌لی ڤاگابۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی له کۆماری داغسـتان کوژرا.
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی ناوبراو ده‌شڵێت به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ست ماڵ و خانووبه‌ره‌ی محه‌مه‌د عه‌لی ئاگری تێبه‌ربووه و هه‌روه‌ها 4 چه‌کداری دیکه‌ش له‌گه‌ڵیدا کوژران.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه محه‌مه عه‌لی ڤاگابۆڤ که‌سی پله دوو بوو له یاخیبووانی ئیسلامی له هه‌رێمی قه‌وقازی باکوردا.