هه‌زاران که‌س له‌ دژی پـوتن له‌ مۆسکۆ خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن

هه‌زاران که‌س له‌ مه‌یدانێکی مۆسکۆ کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر خولی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ڤلادمیر پوتن. ئه‌و خۆپێشاندانه‌ له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ڕێکخراوه‌ و به‌ خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆنی ناودێریان کردووه‌، به‌ڵام به‌ پێی زانیارییه‌کان هه‌تا ئێستا ژماره‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر نه‌بووه‌. نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س کۆبوونه‌ته‌وه‌ یه‌ک کاتژمێر به‌ر له‌ کاتی دیاری کراوی ده‌ستپێکردنی خۆپێشاندانه‌که‌.