ڕووسیا کۆتوبەند دەخاتە سەر دەستڕاگەیشتن بە ڕۆژنامەی دی ڤێلتی ئەڵمانی

ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکە لەسەر داوای داواکاری گشتی کۆتوبەندی خستۆتەسەر دەستڕاگەیشتن بە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی دی ڤێلتی ئەڵمانی.

بەرپرسانی ڕووسیا ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە سەبارەت بەوەی کە ڕووسیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " لە ئۆکرانیا ناوی دەبات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا لە 24 ی مانگی دوودا، ڕووسیا دەستگڕاگەیشتنی بە بی بی سی و دەنگی ئەمەریکا و دۆچێ ڤێلێ و دەزگا هەواڵییەکانی دیکەی سنووردار کردووە یاخود قەدەغەی کردوون.

هێشتا ڕوون نیە کە ئایا داواکاری گشتی بۆچی داوای کۆتوبەند خستنەسەر ماڵپەڕی دی ڤێلتی ئەڵمانی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز