ئه‌م باو و هۆزه‌ی که ئێستاکه ناوجه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئێرانیش له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دایه که پێشبینی ده‌کرێت روداوه‌کان به‌ره‌و پێش بچێت و ڕۆژێک وه‌کو ئه‌وانه‌ی میسر و تونس بته‌قێته‌وه.
روفیا ره‌مه‌زان عه‌لی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ده‌ڵێت من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه شتێکی نه ئاسایی و نه چاوه‌ڕوانکراو نییه و ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌که له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییه‌دا له ناوچه‌که به دوا چو بێت و ئه‌و ڕێبازه‌ی ڕۆژئاوا ، به تایبه‌تی ئه‌مریکا له ناوچه‌که له‌به‌رگرتووه بۆ دیموکراتیزه‌کردنی وه ئه‌و ئینرژیهی تێدا به‌کار هێناوه پرۆسه‌یه‌کی نا چاوه‌ڕوانکراو نه‌بوو بۆ ئه‌وه ئێستاکه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان وا به پێویست ده‌زانێت دیکتاتۆره‌کان نه‌مێنن. روفیا خانم له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت موسه‌وی و که‌ڕوبی زه‌مانێک ئه‌توانن ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤ که خویان له ڕژێم ببڕن و ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی گه‌لانی تری ئێرانه‌وه و پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:32خوله‌که.