ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا قه‌یرانی سیاسی عێراق به دیاریکردنی که‌سه‌کان بۆ پۆسته‌کانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌ره‌ک وه‌زیر و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی وه‌ک ده‌گوترێت کۆتایی پێهات، به‌ڵام که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان مه‌سه‌له‌ی پیکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی سیاسی له عێراقدا هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێن به‌شێک بووه له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که، وه‌لێ جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ناتوانێت ڕۆڵی یه‌کلاییکه‌ره‌وه ببینێت له کێشه‌کانی عێراقی به‌شه‌ڕ وێرانبوودا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئایا ئه‌رکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێیه سیاسیه ئه‌رکێکی ڕاوێژکاری ده‌بێت، یان ئه‌رکی به‌جێگه‌یاندنی هه‌یه؟؟
بۆ گفت و گۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا میوانداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان ،( فه‌تاح زاخۆیی) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و ڕۆژنامه‌وان (که‌مال ڕه‌ئوف) سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح ، مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئاماده‌کردوه و پێشکه‌شی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 13:53 خوله‌که.