ڕۆژی پازده‌ی نۆ، لیژنه‌ی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه له کوژرانه‌که‌ی ڕۆژنامه‌نوسی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان) ڕاپۆرتی خۆی دا له‌سه‌ر دۆسێی کوژرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه که ڕۆژی چواری مانگی پێنجی ئه‌مساڵ له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی کۆلیژه‌که‌یدا له هه‌ولێر ڕفێندرا و دواتر له ناو شاری موسڵ به کوژراویی دۆزرایه‌وه.
کێ سه‌رده‌شتی کوشت ؟؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ک ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت ، تێرۆریستانی ئه‌نسارولئیسلام بوون.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌شدا که ئاماده‌کردنه‌که‌ی چوار مانگ زیاتری خایاند باسیش له‌وه کراوه که ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) په‌یوه‌ندیشی به‌و ڕێکخراوه‌ی ئهنسارولئیسلامیشهوه هه‌بووه که ڕێکخراوێکی تێرۆریستیه.
له‌م مێزگرده‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری ( قادر حه‌سه‌ن ) ، بڕیارده‌ر له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ڕۆژنامه‌وان ( که‌مال ڕه‌ئوف ) سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی کردوه.
قادر حه‌سه‌ن: ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه نازانم چ گرفتێکی هه‌یه ، دڵخۆشکه‌ر بوو بۆ هه‌موو لایه‌ک.
که‌مال ڕه‌ئوف: یه‌کێ له‌و پرسیارانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که وروژاندویه‌تی هیچی که‌متر نییه له دۆزی کوژرانه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا بن که ماوه‌که‌ی 22:04 خوله‌که.