سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەرۆژنامەنوسان داوا دەكات وەك هه‌نگاوێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا ، لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که داوا یاساییەكانیان لەسەر رۆژنامه‌وانان بکشێننه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ دوابه‌دوای ئه‌وه هاتوه وه‌ک ئاماژه‌ی پێکراوه ته‌نها له ماوه‌ی 24 کاژمێری پێشتردا چوار ڕۆژنامه‌وان له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده بوون.
له پاش ڕووداوه‌کانی 17 ی مانگی 2ه‌وه ڕۆژنامه‌نوسان (ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ) له هه‌رێمی کوردستانی عێراق گازه‌نده‌یه‌کی زۆریانه له‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێک خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ بێده‌نگ کردنیان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌وه‌ی ڕاستیه‌کان به ئاشکرایی باس بکه‌ن.
نزیکه‌ی ده ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانان که‌وتنه خۆ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی نوێی ڕۆژنامه‌وانی و وه‌ک باسیان کردوه یه‌کێک له ئامانجه سهرهکیهکانیانی ئه‌م ڕێکخراوه نوێیه پاراستنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی و ئیتیکی ڕۆژنامه‌وانیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
له مێزگردی هه‌فتانه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا، به‌ڵین ساڵح ڕاستی ئه‌و داوا یاساییانه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و داواکردن بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌و داوایانه تاووتوێ ده‌کات.
میوانه‌کانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه:
ئاوات عه‌لی ، ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی کردن له ڕۆژنامه‌وانان.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سکرتێری سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 16:40 خوله‌که.