بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ستی پێکردووه ، به‌شێوه‌یه‌ک سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان له تونس و له میسر گۆڕی و هه‌وڵه‌کانیش له لیبیا و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و ته‌نانه‌ت له سوریاشدا به‌رده‌وامن که ڕۆژی هه‌ینی له سوریا خۆپیشاندان کرا.
ئاله‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌دا که له خاوه‌رمیانه‌دا هاتۆته ئاراوه، کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ههڵسانهی خه‌ڵک داده‌نێت ، به‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ناوچه‌که به قۆناغێکی تری شۆڕشه ئیسلامیه‌که‌ی ساڵی 1979 ی خۆی داده‌نێت.
هاوکات که‌م نین ئه‌و شیکه‌ره‌وه سیاسیانه‌ی گۆڕانکاریه‌کان ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی واشنتۆن به ناوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره تاووتوێی ده‌کات.
خه‌ڵک له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا بۆ دابینکردنی دیموکراسی و فراوان بوونی مه‌ودای ئازادیه‌کانیان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای نه‌مانی حکومه‌ته تۆتالیتاریه‌کان ده‌که‌ن.
ئایا ئه‌م داوایانه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ خواست و جم و جۆڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه؟
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ، جه‌لیل ئازادی‌خا ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و هه‌روه‌هاش سه‌فه‌ر ئه‌زیزی ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی هارنینگ له دانیمارک وه‌ڵامی پرسیارهکای هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ده‌نه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 24:43 خوله‌که.