ئێران نیازی هه‌یه دیوارێک له‌سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ کوردستانی عیراقدا دروستبکات، گوایه به مه‌به‌ستی رێگاگرتنه له هێنانی شتومه‌کی نا ئاسایی و قاچاغ و خزاندنی گروپه چه‌کداره‌کانی کوردی بو ناو ئێران.
مێزگردێـک سه‌باره‌ت به نیازی ئێران بۆ دروسـتکردنی دیوارێـک له‌سه‌ر سـنووری هه‌رێمی کوردستان
مێزگردێـک سه‌باره‌ت به نیازی ئێران بۆ دروسـتکردنی دیوارێـک له‌سه‌ر سـنووری هه‌رێمی کوردستان
عارف نادری رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری ڕامیاری و هه‌روه‌ها شێرکۆ جیهانی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له مێزگردێک‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێن ئێران ئه‌و کاره‌ی بۆ به‌سه‌ر ناچێت و به ئاسانی پێی ناکرێت سنووره‌کان کۆنتروڵ بکات و به‌م کاره زیانێکی ره‌وانی و ئابوری به دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 20:18 خوله‌كه.