ژنانی کورد سەرە رای ئەوەی بەرەو پێشەوە چونێکی زۆر کردوون لە پێناوی مافە ڕەواکانیاندا بەڵام هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتون کە سەربەخۆبن و لەغاوی ئەسپی سەرکێشیان بە دەستی خۆیانەوە بگرن.هێشتا لە زۆر شوێندا پیاو خاوەن بریارە وهێشتا تا رادەیەکی زۆر فەرهەنگی دوا کەوتو و ئایین دەستی بەسەر کۆمەڵکاگەدا گرتوە،بونی رێکخراوەی جیاوازی ژنان و سەر بە پارت و رێکخراوە جیاوازەکان کاریگەری نیگەتیڤانە خۆی هەبوە لەسەر تێکوشانی ژنان لە پێناوی مافە ڕەواکانیاندا،خەتنە کردنی ژنان، ژن بەسەر هاوردن، بە زۆر شو دان، خۆ سووتاندن ، دەر نەکەوتنی هاوسەرانی سەرکردەو رێبەرانی کورد لە بۆنەو بەرنامەکاندا و لە نیوان هاوڵاتیان، بەشێکن لە بابەتەکانی مێزگردی ئەم جارەمان لەگەڵ خانم هۆزان مەحمود چالاکی مافەکانی ژنان و هەڵسوڕاوی کارو باری ڕامیاری و هەر وەها خانم نەگین شێخ الاسلامی ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافەکانی ژنان.
دهتوانن له ڕێی کلیککردنی ئهو فایله دهنگیانهی سهرهوهی دهسته چهپ گوێبیستی تهواوی گفت وگۆکه بن که ماوهکهی 40:02خولهکه