مێزگردی ئه‌م هه‌فته تایبه‌ت بوو به رووداوه‌کانی شاری سلێمانی و کاریگه‌ری بارودۆخی ناوچه‌که له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
میوانانی مێزگرده‌که:
دکتۆر ئارام عه‌لی موسته‌فا- مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتك مامۆستای زانکۆ.
وا دیاره هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ده‌ر نه‌بووه له کاریگه‌ری رووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی میسر و تونس و سه‌ر ئه‌نجام له شاری سلێمانی رووداوی خوێناوی لێکه‌وته‌وه.
دکتۆر ئارام عه‌لی موسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌و رووداوانه‌ی که له میسر و تونس روویان دا وه یاخود ئه‌و شۆڕش و گۆرانکاریه‌ی له‌وێ بوو، کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که، بێگومان له کوردستان و سلێمانیش کاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا من پێم وایه ئه‌مه شتێکی که‌ڵه‌که‌وه بووه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتك ده‌ڵێت هۆکاری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که‌دا روویان داوه کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه و هاوکات ئه‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له باشۆری کوردستان و نه‌گۆڕانی ده‌سه‌ڵات هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه. دکتۆر ئارام ده‌شڵێت بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌کو گۆڕان له سلێمانی که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کان و لایه‌نگرانیان له سلێمانیدان و بنکه‌شیان لێره‌یه، زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر کاره‌که لێره‌وه دهستپـێـبکات نه‌ك له هه‌ولێر. هه‌روه‌ها دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت به‌ڵێ دیاره گۆڕان توانیویه‌تی ڕۆلێک ببینێت به تایبه‌تی میدیاکانی گۆڕان که ناتوانین نکۆڵی بکه‌ێن، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌شدا زه‌مینه‌ی کوردستانش خۆشی رۆلێگی گرنگی بینیوه، وه‌کو ئه‌و ناڕه‌وایی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌ن. بۆیه ئه‌و شته‌ی له سلێمانی روویدا هه‌مان زه‌مینه له هه‌ولێریش هه‌یه .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 16:41 خوله‌که.