هه‌رچه‌ند کوردستان له ڕووی سازدان و ئاوه‌دانییه‌وه به‌ره‌وپێش چووه، به‌ڵام که‌سانێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا نین و سه‌ر زنشتی کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ده‌که‌ن له به‌رنامه‌و پرۆژه‌کانیاندا بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه.
دکتۆر ڕۆسته‌م باجه‌لان پسپۆر له بواری ژینگه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت من به‌ره‌و پێشه‌وه چوون به چاوێکی ئه‌ندازیاری و پسپۆڕێ ته‌ماشای ده‌که‌م و به باوه‌ڕی من ئه‌و شته‌ی که من لێره ده‌یبینم به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون نییه، به‌ره‌و پێشچوون ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌ت بۆ نه‌وه‌ی ئاینده بڕه‌خسێت.
دکتۆر ڕۆسته‌م ده‌ڵێت پێویسته هاووڵاتیان بیرکردنه‌وه‌یان له باره‌ی چۆنییه‌تی ژیان و پاکی ژینگه‌یانه‌وه بگۆڕن و ده‌ڵێت پێویسته هه‌رێمی کوردستان یاسایه‌ک دا‌نێت بۆ سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که ژینگه پیس ده‌که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:06 خوله‌که.