ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه‌کانی ژنان له قه‌یرانی ڕێبه‌ری ڕادیکاڵ و به تواناداین
کێشه‌کانی خانمان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، ئاستی پیاو سالاری ، کامیان ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی ڕه‌وشی خانمان ، کولتور یان ئایینه؟ گه‌یشتن به نێوه‌نده‌کانی بڕیاردان ، و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش چالاکوانی مافه‌کانی خانمان ڕووناک فه‌ره‌ج وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
خاتوو ڕووناک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان گه‌شبینی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی خانمان له هه‌رێمه‌که‌دا وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون له ئارادان که وایکردووه گه‌شبینی له‌لا بێته ئاراوه.
ڕووناک فه‌ره‌ج ، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بوونی خانمان له نێوه‌ندی بڕیاردا به‌ستراوه‌ته‌وه به سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌وه و له هه‌رێمیشدا سیسته‌می سیاسی به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به وتاره‌کانی ڕۆژانی هه‌ینی هه‌ندێک له پیاوانی ئاینیه‌وه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی خانمان له کۆمه‌ڵگادا، خاتوو ڕووناک باس له‌وه ده‌کات چۆن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان گه‌یاندۆته ناو په‌رله‌مانه‌وه به به‌ڵگه‌ی ته‌واو و دروسته‌وه.
بۆ بینینی ته‌واوی دیمانه‌که‌ی به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ ڕووناک فه‌ره‌ج، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی لای خواره‌وه بکه.