سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بەهۆی نەبەستنی پشتێنەی پارێزراوییەوە سزادرا

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک بەهۆی نەبەستنی پشتێنی پارێزراوییەوە سزا درا، ئەوەش لە ماوەی تۆمارکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا لە دواوەی ئوتومبێلێکدا دانیشتووە پشتێنی پارێزراوی نەبەستووە.

دوای ئەوەی ڕیشی سوناک ڤیدیۆکەی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە، بینەرێکی زۆر تێبینی هەڵەکەیان کرد.

بینەران سکاڵایان لە پۆلیسی لانکشێر تۆمار کرد.

پۆلیسی لانکشێر وتی " دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەمان لە بابەتەکە کردووە، ئەمڕۆ پێشنیارێکی مەرجدارمان بۆ پیاوێکی تەمەن 42 ساڵی لەندەن دەرکردووە بۆ سزادانی."

وتەبێژێکی سوناک وتی سەرۆک وەزیر داوای لێبووردنی کردووە لەسەر ئەو " هەڵەیەی " کردوویەتی و داوا لە هەمووان دەکات پشتێنی پارێزراوی ببەستن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا