پاوڵ ڕایان ئه‌ندامی کۆماری کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا وتاری وه‌ڵامی کۆماریـیه‌کانی پـێشـکه‌ش کرد بۆ وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و تیایدا داوای هه‌وڵدانی کرد بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان و بچوکردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حکومه‌ت و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌رکردنی قه‌رزی ئه‌مه‌ریکا.
ڕایان که هه‌ر بۆخۆشی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی بودجه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک ئۆباما گرت له‌سه‌ر خه‌رجیـیه‌کان و گوتی وڵاته‌که‌ی زیاتر خزانۆته ناو قه‌رزه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له یاسای ڕیفۆرمی خزمه‌تگوزاری سه‌رۆک ئۆباماش گرت و گوتی ئه‌و یاسایه ده‌بێته مایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.