رێبوار فه‌تاح باسی کاردانه‌وه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌کان له به‌ریتانیا دا ده‌کات

  • Ahmad Barzani

دکتۆر رێبوار فه‌تاح

ئاسـمانی ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی دووباره‌ واڵاکرانه‌وه‌ بۆ گه‌شـته‌ ئاسـمانیـیه‌کان، دوای ئه‌وه‌ی پاشـماوه‌ی گڕکانی ئایسله‌ندا‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک ڕێی گرت له‌ هاتوچۆی فڕۆکه‌کانی هێڵه‌کانی ئاسـمانی و گه‌شـتیاران له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، دکتۆر رێبوار فه‌تاح له له‌نده‌ن ده‌ڵیت هێله ئاسمانیه‌کان له به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌کی سنوردار که‌وتونه‌ته‌وه کار.

دکتۆر رێبوار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌پێی راپرسیه‌کی گشتی، هاوڵاتیانی به‌ریتانی نارازین به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردنی حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌که.

ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که‌.