نوسه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه ڕێبین ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو لیسته گه‌وره‌که‌ی شیعه‌کانی عێراقدا ( ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق ) ناکۆکیشیان هه‌یه له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری و ده‌شڵێت به‌ڵام ده‌توانن هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا ئه‌و ناکۆکیه بڕه‌وێننه‌وه.
به‌ڕێز ڕه‌سوڵ له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح دا باسیش له‌وه ده‌کات که لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردوه به‌وه‌ی زوو که‌وته ڕه‌خنه‌گرتن له کورده‌کان و له شیعه‌کانیش به‌وه‌ی زوو زوو سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن بۆ گفت و گۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌شیان ده‌کرد که مه‌سه‌له‌ی عێراقیان کردۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی ئیقلیمی، به‌ڵام بینرا لیستی ئه‌لعێراقیه چۆن بۆخۆی سه‌رو سه‌ودای له‌گه‌ڵ ئه‌م باره‌دا کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.