که باس له باری ئاسایشی کوردستان ده‌کرێت له به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری عیراقدا، باس له ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌دا ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه له‌به‌ر چاو بگرین، ته‌قه‌کردن و کوشتنه‌کان، سووتاندنی که‌ناڵی نالیا و هێڕش بردنه سه‌ر رادیوی ده‌نگ له که‌لار، مرۆڤ زۆر پرسیار له مێشکیدا دروست ده‌بێت.
ره‌حمان غه‌ریب چالاکی کاروباری سڤیل له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئئه‌م رووداوانه تاقیکردنه‌وه بوو بۆ شێوازی سه‌وداکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگاکانی ئاسایشی ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئازادیه گشتیه‌کان، وه هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیش بوو بۆ کۆمه‌ڵگاش له شێوازی ده‌ربڕینی بێزاریه‌کانیان له‌سه‌ر شه‌قام و تاقیکردنه‌وه بوو بۆ کۆمه‌ڵگای سڤیل بۆ تیڕوانینی پارته‌کان له ئازادیه گشتیه‌کاندا. ره‌حمان غه‌ریب ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان رووده‌دات جۆرێکه له کانتۆنات، کانتۆنی ئاسایش، پۆلیس وه دژه تیرۆر و له‌وه ده‌چێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:46 خوله‌که.