به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ و رێکخراه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و پاریزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ کۆنفرانسێک له ژیر ناوی"کێن ئه‌و گه‌لانه‌ی دانیشتوانی ئێران پێک دێنن" له ژنێڤ به‌رێوه ده‌جێت. ره‌حیم موحه‌مه‌دی سه‌رۆکی ریکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئامانجی ئێمه له کۆنفرانسه ئه‌وه‌یه کێشه‌ی مافی مرۆڤ له مافی تاکه که‌سیه‌وه بگوازێنه‌وه بۆ مافی گه‌لان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لانی بن ده‌ست جگه له مافی تاکه که‌سیان، مافی به کۆمهلیشیان ، مافی ئابوریان، مافی ڕامیاریان و مافی فه‌رهه‌نگیان هه‌موو پێشێل ئه‌کرێت وه وه‌کو شههرهوهندێکی پله‌ی دوش چاویان لێ ناکرێ، جا ئامانجی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌بو ئه‌م تیرمه له UN بچه‌سپێنین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:27خوله‌که.