قاعیده ده‌ڵێت ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری میسری له شوێنی ئوسامه بن لادن داناوه وه‌ک سه‌رکرده تۆڕه تێرۆریسـتیـیهکه.
ئه‌لقاعیده ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـکی ئیسلامی بڵاوکرده‌وه و په‌یمانی داوه ده‌سـتبه‌جێ له کاره جیهادیـیه‌کانی و یان شه‌ڕه پـیرۆزه‌کانی له دژی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل به گوته‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ئه‌و دوو وڵاته‌ی به هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئاین ناوبرد و گوتی ئه‌و له شه‌ڕی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌موو له‌شـکره هێرشبه‌ره‌کان خاکی ئیسلام جێده‌هێڵن.
زه‌واهیری که پـزیشـکێـکی نه‌شـته‌رگه‌ریـیه و هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 60 سـاڵ، له مێژه‌وه جێـگری ئوسامه بن لادن بووه. شـاره‌زایانی تێرۆرزم زۆر جار پـێـیان وایه ئه‌و ده‌بێته که‌سی گرنگ و سه‌ره‌کی ئه‌لقاعیده. زۆر له شـاره‌زایان له‌و بڕاویه‌دان ئه‌و سه‌رکردایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی گرتۆته ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو کۆماندۆکانی ئه‌مه‌ریکا هێرشیان کرده سه‌ر حهشـارگهکهی له پاکسـتان.
بڕوا ده‌کرێت زه‌واهیری له شوێنێـکی ناوچه شاخاویـیه‌کانی نزیک سـنووری نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتاندا کاربکات. کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆرزم (جان برنان) له‌م هه‌فته‌یه‌دا گوتی ئه‌مه‌ریکا به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.