نزا بۆ باشبوونی تەندروستی پاپا فرانسیس دەکرێت

ڤاتیکان ڕایگەیاند پاپا فرانسیس نۆیەمین شەوی لە نەخۆشخانە بە پارێزراویی بەسەربردووە دوای ئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی بووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پاپا فرانسیسی تەمەن 88 ساڵ هێشتا لە ڕێی تیوبی ئۆکسجینەوە هەناسە دەدات.

ڤاتیکان شەوی شەممە هۆشداریدا کە باری تەندروستی پاپا کە توشی هەوکردنی سییەکانی بووە " مەترسیدارە "، دوای ئەوەی دووچاری تەنگەنەفەسی درێژخایەن بووە و پێویستی بە خوێن گواستنەوە هەبووە بۆ ئەوەی ڕێژەی پەپکەی خوێنی کەم ببێتەوە.

ڤاتیکان ڕۆژی یەکشەممە بە کورتی وتی " شەوەکە بە پارێزراویی تێپەڕی، پاپا ئیسراحەتی کردووە."

سەرچاوەکانی ڤاتیکان وتییان ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕووداوەکەی ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانەی گیمیلی ڕووینەداوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا لە ڕێی کانولاوە ئۆکسجین وەردەگرێت.

لە پەیامێکیدا کە بڵاوکراوەتەوە پاپا فرانسیس دەڵێت " بەردەوام لە نەخۆشخانەی گیمیلی چارەسەری پێویست وەردەگرم، ئیسراحەتکردنیش بەشێکە لە چارەسەرەکە."

وتی " داواتان لێدەکەم نزام بۆ بکەن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس