پەمپێیۆ داوا لە لایەنەکانی شەڕی ناگۆرنۆ کاراباخ دەکات ڕێز لە ئاگربەست بگرن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ

هاوکات لەگەڵ پشتگوێ خستنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ناگۆرنۆ کاراباخ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئاگربەست کردەوە و داوای لە لایەنەکانی شەڕ کرد " چیتر ناوچە مەدەنییەکان نەکەنە ئامانج."

ڕۆژی سێشەممە شەڕێکی توند لەنێوان هێزە جیاخوازەکانی ئەرمینیا و سوپای ئازەربایجاندا ڕوویدا، ڕێکخراوی خاچی سوور ئاماژەی بەوەدا " شەڕ و پێکدادانەکان کاریکردۆتە سەر سەدان هەزاران کەس لە ناوچەکەدا."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ داوای لە لایەنەکانی جەنگی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخی کرد " ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانیان بگرن و شەڕ بوەستێنن و ناوچە مەدەنییەکان ،ئامانج."

ڕۆژی شەممە بە سەرپەرشتی ڕوسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا لە مۆسکۆ ڕێکەوتنی ئاگربەستیان لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ واژۆ کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس