وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوێنێ سێشەممە پەیوەندی تەلەفۆنی کرد لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیری عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
.@SecPompeo spoke with PM @HaiderAlAbadi of #Iraq and @PMBarzani Barzani of the Kurdistan Regional Government. The Secretary expressed appreciation for the leaders’ progress in resolving outstanding Baghdad-Erbil issues according to Iraqi constitution’s framework for dialogue. pic.twitter.com/m0aWEPzJuC
— Heather Nauert (@statedeptspox) August 15, 2018
هێذەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی، وەزیر پەمپـێۆ قسەی کردووە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزیر پەمپـێۆ پـێزانینی خۆی بۆ هەردوو ڕێبەر دەربڕیوە لە بەرامبەر چارەسەرکردنی مەسەلەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوری عێراق بە دیالۆگ.
وەزیر پەمپـێۆ لە میانەی وتووێژەکەی لەگەڵ هەردوو ڕێبەر سەنگی خستە سەر گرنگی پـێکهێنانی حکومەتێکی نوێی میانڕەوی عێراق بەپـێی ئەو خشتە کاتیـیەی لە دەسـتوردا هاتووە. هەروەها حکومەتێک بێت کە چاوەڕوانیـیەکانی خەڵکی عێراق بەدی بهێنێت.
وەزیری دەرەوە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەم دوایـیانەی نێوان هێزەکانی عێراق و پـێشمەرگەی بەرزنرخاند کە لە دژی داعش بەڕێوەچوون.
لە کۆتایـیدا وەزیری پەمپـێۆ دووپاتیکردەوە ئەمەریکا لە پشتیوانیـیەکانی بەردەوام دەبێت بۆ عێراقێکی بەهێزی خاوەن سەروەری سەرکەوتوو وەک ئەوەی لە ڕێکەوتننامەی ستراتیجی دوو قۆڵی لەگەڵ بەغدادا هاتووە.