پۆلیسی فەڕەنسا گازی فرمێسک ڕژێنی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی پاریس بەکارهێنا

پۆلیسی ڕووبەڕووبوونەوەی پشێوی گازی فرمێسک ڕژێنی لە ناوەڕاستی پاریس بەکارهێنا تاوەکو بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دووبارە وەکو سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسادا ئیمانوێل ماکرۆن زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەسەر مارین لو پێنی ڕکابەریدا تۆمارکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز