په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی پـێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و چالاکوانی مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان ده‌ڵێت هۆکاری ئه‌وه‌ی ئافره‌تان نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا و زۆربه‌یان به کۆتا بچنه په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا کۆمه‌ڵگا ئاماده نییه تا ژنان له پێگه‌ی بڕیاردا بن.

ژنێـک ده‌نگی خۆی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی سێی عێراقدا ده‌دات
خانم زه‌نگه‌نه ده‌شڵێت به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌نگدانیش له‌لایه‌ن ژنان و ئافره‌تانیشه‌وه بۆ کاندیده ژنه‌کان هێنده‌ی پێویست نه‌بووه.
په‌خشان زه‌نگه‌نه، یه‌کێک بو له کاندیده‌کان بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان ، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به ده‌ست نه‌هێنا تا ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌خشان زه‌نگه‌نه‌دا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:51 خوله‌كه.