سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پێلۆسی پێشه‌نگی تاقمێک له یاسادانه‌رانی ئه‌مریکا کرد و له سه‌ردانێکی نه‌کاو چوو بۆ ئۆڕدن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به "قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان" له سوریا گفت و گۆ بکات له میانه‌ی ئه‌و تهقهوهستانه لاوازه‌ی ئه‌مه‌ریکا کردوویه‌تی.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌ی.پی ئه‌و سه‌ردانه دوای ڕه‌خنه‌ی هه‌ر دووک پارتی ئه‌مه‌ریکا دێت که به توندی ڕه‌خنه له سه‌رۆک تڕا‌مپ ده‌گرن سه‌باره‌ت به ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌باره‌ت به کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له باکووری سوریا داوێتی، ئه‌وه‌ش ڕێگای به هێرشی به‌ربڵاوی تورکیا داوه که بۆ سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی کوردی گرتوویه‌ته به‌ر، واتا ئه‌و هێزانه‌ی کورد که هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕ له دژی داعش بوونه.
پێلۆسی له گه‌ڵ شاندایه‌کی نۆ ئه‌ندامی کۆنگرێس، له گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای ئۆردن له پێته‌ختی عومان له دره‌نگانی شه‌مه دا کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و "سه‌قامگیری هه‌ریمی" وتووێژ بکه‌ن، وه‌ک ئافیسی خانمی پێلۆسی له لێدوانێکی به نووسراوه دا ڕایگه‌یاند.
ئۆڕدن هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ریمه‌که‌دا بووه و شه‌ڕی چه‌ند ساڵه له سوریادا کارتێکردنی له سه‌ر ئه‌و وڵاته بووه. کاربه‌ده‌ستانی ئۆردن ده‌ڵێن ئه‌و ولاته 1 ملیۆن په‌ناخوازی سوریای هه‌یه که به هۆی شه‌ڕ ئاواره‌بوونه.
لێدوانه‌که‌ی ئافیسی خانمی پێلۆسی ده‌ڵێت، "دوای هێرشی تورکیا و قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یران له سوریا، شاندای ئێمه خه‌ریکی گفتوگۆی گه‌لێک گرنگ سه‌باره‌ت به کارتێکردنی ئه‌و قه‌یرانه له سه‌ر سه‌قامگیری هه‌ریمی، زیاد بوونی ڕێژه‌ی په‌ناخوازان، و مه‌ترسی سه‌باره‌ت به کرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ داعش، ئێران و رووسیا هێناوه‌ته گۆڕ."
ئاژانسی په‌یامنێری ئوردۆن گوتی شای ئوردون جه‌ختی کرده سه‌ر گرنگی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی هه‌ریمی سوریا و ده‌سته‌به‌ری بۆ "گه‌ڕانه‌وه‌ی "به سڵامه‌تی و خوازیارانه‌ی" په‌ناخوازان.
شانداکهی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بریتی بوو له ئاده‌م شێف له پارتی دێمۆکڕات، به‌رپرسی کومیته‌ی زانیاری نه‌هێنی،ئێلیه‌ت ئه‌نجل، به‌رپرسی کومیته‌ی کاره‌کانی بیانی و بێنی تامپسن، به‌رپرسی کومیته‌ی ئاسایشی نیشتمانی. هه‌روه‌ها له گه‌ڵ شانداکه مه‌ك تۆرنبێری، ئه‌ندامی باڵای پارتی کۆماری له کومیته‌ی خزمه‌ته‌کانی له‌شکری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداربوو.