دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ، له ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی کوردستانی له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق په‌لاماری ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیان دا که له‌سه‌ر لیستی گۆڕانه.
بورهان ڕه‌شید ، ده‌ڵێت له‌و کاته‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رنوسێکی بۆ چاکسازی له‌هه‌رێمه‌که‌دا به‌رز کردۆته‌وه ، گرژی سیاسی دروست بووه و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش فازیل به‌شاره‌تی ئه‌ندامی په‌رله‌مان ڕێگه‌ی پێگرتم و کردی به شه‌ڕه جنێو و قسه و ده‌ستی به‌رزکرده‌وه و دواتر دووان له پاسه‌وانه‌کانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ، یه‌کێکیان کێشای به‌سه‌رما و گوێمی ته‌قاندووه و ئه‌وی تریشیان میلی چه‌کی هێناوه‌ته‌وه.
فازیل به‌شاره‌تی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ، ئه‌وه‌ی ڕوویدا ڕووداوێکی نه‌خوازراو بووه و له ئاکامی گفت و گۆیه‌کی تونده‌وه به توڕه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بورهان ڕه‌شیددا لێک نزیک بوونه‌ته‌وه و به‌بێ ئاگاداری من پاسه‌وانه‌که ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی کردووه و له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی فراکسیۆنیش ئه‌و پاسه‌وانه له شوێنێک دانراوه تا بڕیاری یاسایی له‌سه‌ر ده‌رده‌چێت و ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌رچیه‌ک بێت ، وابه‌سته‌ی ده‌بم.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌ردوو گفت و گۆکه بن.