له‌وه‌تای ساڵی پاره‌وه گه‌لانی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی دژ به تاکڕه‌وی و سته‌مکاریی درێژخایه‌نی ڕژێمه‌کانیان ڕاپه‌ڕیون و سه‌رهه‌ڵدانه ئاشتیانه‌کانیان به به‌هاری عه‌ره‌ب ناودێر کردووه.
ناکرێت هه‌ر ته‌نها تاک ڕه‌هه‌ندانه سه‌یری ئه‌م به‌هاره بکرێت و وه‌ها دابنرێت که هه‌میشه به‌هاره و خه‌زان یان شه‌خته به‌ندی زستانه به‌خۆیه‌وه نابینێت.
دیمه‌نه ترسناکه‌کانی کوژرانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک پرسیار و گومانه‌وه، له‌وانه ئایا شۆڕشگێڕانی دوێنێ به هه‌مان که‌رخه‌ی دیکتاتۆره‌کانی پێشوودا گوزه‌ر ده‌که‌ن؟
یان ئه‌وه‌ی له میسر ڕووده‌دات ئاماژه‌ن به دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوویه‌کی خوێناوی؟
پرسیارگه‌ل زۆرن له‌سه‌ر ئایندهی دیموکراسی له هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی گه‌له‌کانیان هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و داوای مافی بێ چه‌ند و چونی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌م پرسیارانه‌ش زیاتر له‌و گۆشه نیگایه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه که هه‌روادێ و ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی به توندڕه‌و و میانڕه‌ویه‌وه له‌و شۆڕشانه‌دا زیاتر و زیاتر ده‌رده‌که‌وێت.
له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی به‌هاری عه‌ره‌بیدا له وڵاتی تونس ئه‌لنه‌هزه‌ی ئیسلامی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڵبژاردنی میسریش بکرێت ئه‌وا ئیخوانولموسلمینه‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست دێنن، له وڵاتێکی وه‌کو یه‌مه‌نیشدا له‌وانه‌یه ئه‌لقاعیده یه‌کێک بێت له‌و فاکته‌رانه‌ی وایکردبێت هێشتا ڕژێمه‌که‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به باشتر بزانرێت تا له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه وه‌ک له‌وه‌ی بگۆڕدرێت. یانیش له سوریادا گومان کردن له‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان له ئایندهی ئه‌م وڵاته‌دا ڕۆڵه پێشهنگیهکهیان له‌ده‌ستدا بێت ، هۆکارێک بێت بۆ درێژه پێدانی ته‌مه‌نی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
زۆرێک له لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له جیهانی عه‌ره‌بیدا سه‌رسامی خۆیان به ئه‌زموونی پارتی داد و گه‌شه پێدانی تورکیا نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵام له ههماندهمیشدا هیچ متمانه‌یه‌ک له ئارادا نییه بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی تورکیا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا و دوورکه‌وتنه‌وه له‌و ئه‌زمونه‌ی له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له ساڵی 1979 ه‌وه پیاده ده‌کرێت.
گه‌لانی ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری شاهه‌نشای ئه‌و وه‌خته ڕاپه‌ڕین و شاهه‌نشایان ناچارکرد ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و ئه‌وجا ئایه‌توڵاکان و پیاوانی ئاینی حه‌وزه‌کانی قوم و مه‌شهه‌د که‌وتنه خۆ و شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیان گۆڕی بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
له‌م سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌به‌دا کۆماری ئیسلامی به ئاشکرایی و ڕاشکاوی ده‌ڵێت به‌هاری عه‌ره‌ب، درێژه پێدراوی پره‌نسیپه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه.
هۆکار زۆرن که لایه‌نه ئیسلامیه‌کان بتوانن ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردن و یاسا دانانیش له هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دا بگرنه ده‌ست، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه ئه‌و پارتیه سیاسیانه‌ی پێشتر له هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دا له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، به زه‌بری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات لادراون یانیش لا ده‌درێن و ئه‌وه‌نده‌ی که‌لێنی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکیان زیاد کرد ، نیو هێنده کاریان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ڕێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکهێنانی په‌یوه‌ندیه‌کی دروستی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل نه‌کردووه. خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی نه‌یتوانی ئه‌و داوایانه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بی هه‌یه‌تی به‌دییان بێنێت، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تر قه‌یرانی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کانه، ئه‌ڵبه‌ت فاکته‌ری تریش هه‌ن.
هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه وه‌ک یه‌ک یه‌که کاریگه‌رییان هه‌بووه بۆ به گومانه‌وه ڕوانین بۆ پارتیه سیکیولاره‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی ، بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ده‌شێت ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه که مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه له پارتیه‌کانی تر باشتر بن که هه‌ر یه‌که‌یان به ئاستی جیاجیا تێوه‌گلاوه له گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو وڵاته‌کانیان.
هه‌موو لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له جیهانی عه‌ره‌بیدا سه‌ری زمان و بنی زمانیان جه‌خت کردنه‌وه‌یه له جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی.
زۆرێک له‌و لایه‌نه ئیسلامیانه تێرۆریستێکی جیهانی وه‌ک ئوسامه بن لادن به شه‌هید ناودێر ده‌که‌ن.
هه‌موو لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب نه‌ک هه‌ر ته‌نها دژی ئیسرائیلن به‌ڵکو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوادا نین و به تایبه‌تیش هی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
جا پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌که له‌وه‌دایه کاتێک ڕۆژئاوا کۆمه‌کی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه ده‌کات بۆ گه‌یشتن به دیموکراسیه‌کی ڕاسته‌قینه ، ده‌توانێت چ ڕۆڵێک بگێڕێت له فه‌راهه‌مکردنی ئازادیه‌کاندا؟
کاتێک گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی قوربانی ده‌ده‌ن بۆ ڕزگار بوون له جه‌ور و سته‌می فه‌رمانڕه‌واکانیان، چه‌ند ئاماده‌ن ئازادیه‌کانیان سنوردار بکرێت؟
له‌شکره‌کانی ئه‌و وڵاتانه چه‌ند ده‌توانن پارێزگاری له بنه‌ماکانی دیموکراسی و پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای سیڤیل بکه‌ن؟
ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس: هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ڕژێمه‌کان زیاتر لایه‌نه ئیسلامیه‌کان بوون و توانیویانه بنه‌مایه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆیان دروست بکه‌ن.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: له ولاتانی عه‌ره‌بیدا به‌شێکی زۆری ئیسلامیه‌کان سوننه‌ن بۆیه به دووری ده‌زانم ئه‌زمونی کۆماری ئیسلامی دووباره ببێته‌وه.
هۆگر چه‌تۆ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس: چونکه بارودۆخی جیهانی عه‌ره‌بی به ته‌واوی جیاوازه له تورکیا بۆیه هێشتا زووه بگوترێت ئه‌زمونی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا دووباره ده‌بێته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی، چالاکوانی سیڤیلی: پێویسته ڕۆژئاوا تێگه‌یشتنی بۆ جیهانی پاش به‌هاری عه‌ره‌ب هه‌بێت.
گه‌لانی جیهانی عه‌ره‌ب به‌گژ فهرمانڕهواکانیاندا چونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک له دیکتاتۆره‌کانیان ڕووخاند ( زه‌ینولعابدین بن عه‌لی له تونس ، حوسنی موباره‌ک له میسر و موعه‌مه‌ر قه‌زافی له لیبیا ).
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م مێژووه سه‌روه‌ختێکی تابڵێی هه‌ستیاره له‌و ئاڵ وگۆڕانهی له ئارادان و که‌سیشیان ناچنه ژێر ئه‌و باره‌ی بڵێن به‌ڵێ گۆڕانێکی سه‌د ده‌ر سه‌ده بۆ دیموکراسی یان بڵێن هه‌موو جوڵه‌کان ی خولانه‌وه‌یه له ناو بازنه‌یه‌کدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:21 خوله‌که.